دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

زیاتر ئێمە بناسە:

کۆمپانیای ئیسکان یەکێکە لە ناودارترین کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنان و بیناسازی لە عێراقدا و لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، شانازی بە مێژووی پڕ لە ئەزموون و سەرکەوتن دەکەین لەدابین کردنی بەرزترین ئاستی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگە. 

بەدرێژایی مێژووی کۆمپانیاکەمان زیاتر لە 3325 یەکەی نیشتەجێبوونمان دابین کردووە، هەروەها بڕیاریشە لە داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر یەکەی نیشتەجێبوون بەردەست بکەین لەناو پرۆژە تەواو نەکراوەکانمان لە تەواوی عێراقدا. ناو و ئەزموونی کۆمپانیای ئیسکان لەناو هەموو کڕیاران و هاوبەشەکانیدا درەوشاوەتەوە بەهۆی بەردەوام بوونی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی تەواوکردنی پرۆژە و یەکە نیشتەجێبوونەکان لە کاتی خۆیاندا و بەبێ دواکەوتن، ئەمەش هۆکاری بوونی ئیسکانە بە کۆمپانیایەکی متمانەپێکراو لە ناوچەکەدا.

هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێ بوون لە کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان متمانەی بە کۆمپانیای ئیسکان کردووە. لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی عێراق ناوداری ئیسکان دەرکەوتووە بەهۆی بوونی پرۆژەکانی کۆمپانیای ئیسکان، وەک بغداد، هەولێر، دیوانیە و ئەنبار. هەروەک لە خوارەوە ئاماژەمان پێداوە:


پرۆژەی تەواوکراو

ئاشتی سیتی 1

هەولێر - کەسنەزان

1,520 یەکە

ئاشتی سیتی 2

هەولێر - رێگای کەسنەزان

1,200 یەکە

ئاشتی جیولز

هەولێر

120 ڤێلا

پرۆژەی تەواونەکراو

گلۆبال سیتی

هەولێر

1,091 یەکە

ئەلسەلام سیتی

دیوانیە

550 یەکە

دریم سیتی

ئەنبار - حەبانیە

300 یەکە

دريم لاند

ئەنبار - فەلوجە

پرۆژەی گەشتیاری

ئامانجی کۆمپانیا

هەوڵی کۆمپانیای ئیسکان دابین کردنی بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری بیناسازی و وەبەرهێنانی خانووبەرەیە هاوتا لەگەڵ بەدیهانێنی پێویستی کڕیارەکانمان بە پەیڕەوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و بەبەرزترین ئاستی بیناسازی و بەرهەمهێنان.  

دیدی کۆمپانیا

دیدی کۆمپانیای ئیسکان بریتییە لە ناساندن وەک ناودارترین کۆمپانیای بواری وەبەرهێنانی خانووبەرە لە عێراق