اشتی سیتی 1 یەکەم پرۆژەی نیشتەجێبوونی کۆمپانیای ئیسکانە و دەکەوێتە نزیک کەسنەزان لە شاری هەولێر و لە 1520 یەکەی "نرخی کەم" پێکهاتووە.
ئەم پرۆژەیە ساڵی 2010 تەواوکرا و لەو کاتەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری پێشکەش کراوە هەربۆیە بووەتە جێی متمانە و رەزامەندی نیشتەجێبووانی.